سیمینارێکی تایبەت بە هۆشیاری گەنجان سەبارەت بە کۆچی نایاسایی پێشکەشکرا
بەئامانجی هۆشیاریکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگە بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی، سیمینارێک لەبارەی کۆچی نایاسایی و لێکەوتە خراپەکانی لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ (28/03/2022) لە هۆلی سیمیناری کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی راگری کۆلێج و یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران سمینارێک لەلایەن (رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدان بە سیاسەتی کۆچ و سەنتەری کۆچ ) بەناونیشان (هۆشیاری گەنجان سەبارەت بە کوچی نایاسایی) پێشکەشکرا.
سیمینارەکە لەلایەن ئەندازیار ( هاوبیر حەمەعەلی ) بەڕێوەبەری ئەمەریکان کۆرنەی سلێمانی لە دوو کاتی جیاوازدا بۆ خوێندکارانی بەیانیان و ئێوارانی کۆلێج پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا رێگەچارەکان بۆ کۆچی یاسایی لە رێگەی هەلی خوێندن یاخود هەلی کار و بازرگانی خرانەڕوو کە بەشێوەیەک بتوانرێت لەداهاتوودا سوودی لێوەرگرێت تاکو بگەڕێنەوە بۆ خزمەتی وڵات و سەرجەم چین و توێژەکان.