Back

خولێکی هۆشیاری لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کارەکانی لێژنەی دڵنیای جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەهاوبەشی هۆبەی (زانستی/دڵنیایی جۆری) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، خولێکی هۆشیاری لەبارەی کۆچی نایاساییەوە بەڕێوەچوو. خولەکە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٧ لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ( CDO) لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەبارەی کۆچی نایاساییەوە بۆ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری و بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەیانیان و ئێواران بەڕێوەچوو، کە لەلایەن (هاوبیر حەمەعەلی ) بەڕێوەبەری ئەمەریکان کۆرنەی سلێمانی خولەکە وترایەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile