لە داتاکانی پێنجەمین سیمپۆزییەمی پەیپەرە نایابەکانەوە (ئالاء احمد) کە خوێندکاری دەرچووی بەشی شیکاری نەخۆشییەکانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیە توانیویەتی ڕیکۆردێکی نوێ تۆماربکات بەوەی کە لە تەمەنی (21 ) ساڵیدا توێژینەوی زانستی بڵاوکردۆتەوە و گەنجترین توێژەری کوردستانە.
بە ناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوێندکارو توێژەری ناوبراو دەکەین، هیوادارین سەرجەم خوێندکارانی تریش هاوشێوەی (ئالاء) بەردەوامبن لە ئەنجامدانی توێژینەوەو چالاکی زانستی، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری رەوشی تەندروستی و سەرجەم بوارەکان لە هەرێمەکەماندا.
[learn_press_profile]
