ڕێکخراوی هانا کورد بەهاوکاری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ڤیستیڤاڵی یادی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کرایەوە.
ڤیستیڤاڵەکە بەئامادەبونی د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەڕێوەبەری فەرمانگاکەکان و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان و خەڵکی شارەکە بەڕێوەچوو، بەچەندین چالاکی کوردەواری و پێشانگای وێنە و چالاکی هونەری و دەربڕینی خۆشی و شادی ڤیستیڤاڵەکە ڕازێنرایەوە.
دواتر هەریەکە لەسەرۆکی شارەوانی دربندیخان و بەرپرسانی فەرمانگە حکومییەکان سەردانی ڕاگرایەتی پەیمانگایان کردو دەستخۆشیان کرد لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە .
[learn_press_profile]
