Back

توێژینەوەی خوێندكارێكی دكتۆرای زانکۆمان لە گۆڤارێكی ئاستبەرز بڵاوكرایەوە

لەهەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵادا، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەیەكی گرنگی زانستییە لە لایەن خوێندكاری دكتۆرا (هەژار محمد عزیز) لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناوی (veterinary science) كە ئیمپاكت فاكتەرەكەی (2.304)و سەر بە دەزگای (MDPI)ی جیهانییە، توێژینەوەكەش بەناونیشانی (Prevalence and Molecular Characterization of Echinococcus granulosus Sensu Lato Eggs among Stray Dogs in Sulaimani Province-Kurdistan,Iraq) لە لایەن هەردوو بەڕێز (د.عبداللە احمد حەمە، د.مەریوان عبداللە) ئەكادیمیستی كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیەوە سەرپەرشتی كراوەو دەربارەی تورەكەی ئاوییە لە سەگی بەرەڵادا.
بۆ بینینی زانیاری زیاتر دەبارەی توێژینەوەكە دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن:
This shortcode LP Profile only use on the page Profile