گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا
گفتوگۆی ماستەرنامەی ( نوا ڕێباز محمد ) خوێندکاری ماستەر لە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆلی جۆری لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو، بەرسەرپەرشتی، پڕۆفیسۆر د.جاسم محمد صالح /عمید كلية العلوم الأغذية/ جامعة القاسم الخضراء و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.علی محی الدین عمر /کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکان/هەڵەبجە.
توێژینەوەکەی خوێندکار لەژێر ناونیشانی:
Effect of Milk Protein Co-Precipitates Aggregated Using Different Types of Minerals on the Functional Properties and Applications of Milk Protein-Based Edible Films بوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە:
– پ.د.محمد وجیه محمد – سەرۆک/زانکۆی سلێمانی.
– پ.ی.د.دنیا سلمان خلف – ئەندام/زانکۆی سلێمانی.
-پ.ی.د.نوال ھرمز سبو – ئەندام/زانکۆی صلاح الدین.