پەیامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ نەورۆز
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی ھاتەوە
پیرۆزبایی ساڵی نوێی کوردی و نەورۆزی کوردان ئاڕاستەی تەواوی گەلی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ئازیزمان دەکەین و ئومێد دەکەین ئەم بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییە ببێتە هەوێنی برینەکانی رابردوو و چارەسەری قەیران و گرفتەکانی ئێستامان.
نەورۆز سمبولی نوێبوونەوە و سەوزبوونی زەوی و هاتنی گوڵ و گوڵزارو سروشتێکی جوانە لەگەڵ ئەوەشدا سمبولی خۆراگری و بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلەکەمانە دژی داگیرکاری و ستەم و نادادپەروەریی، بۆیە هیوادارین لەگەڵ ئەم سروشتە جوانەدا خۆشگوزەرانی و تەبایی بگەڕێتەوە ناو میللەتەکەمان و ئاشتی ببێتە میوانی تەواوی وڵاتانی جیهانیش.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان