مامۆستایه‌كی زانكۆمان به‌شداری له راهێنانێكی رێكخراوی ( IREX )دا ده‌كات
بەمه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان و باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان -Internship، مامۆستایه‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌شداری له خوولێكی دوو رۆژه‌ی راهێناندا ده‌كات.
رۆژانی 17 و 18ی ئازاری 2022 له شاری هه‌ولێر، رێكخراوی IREX به پاڵپشتی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، راهێنانێك سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پێدان و باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و رێكخه‌ری پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان -Internship، به‌ڕێوه‌چوو.
لەوبارەیەوە م.سامان ساڵح فه‌ره‌ج، رێكخه‌ری پڕۆگرامی (Internship) له سێنته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار(CDC) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كه له راهێنانه‌كه‌دا به‌شداربوو، وتی: له‌دوای ته‌شه‌نه سه‌ندنی كۆرۆنا (كۆڤید-19) ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره به‌شێوه‌ی به‌شداریی راسته‌قینه خولی راهێنانه‌كانی رێكخراوی IREX ده‌ستپێبكاته‌وه و له‌ماوه‌ی هه‌ردوو رۆژی راهێنانه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی پێشووتركراون و باسی كارامهییه پێویسته‌كانی باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆگرامه‌كه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها وتی: له ساڵانی 2020 و 2021، سه‌رباری به‌ربه‌سته‌كانی كۆڤید-19، زانكۆمان توانیویه‌تی به‌شداری كارا له پڕۆگرامه‌كه‌دا بكات، چ به‌شێوازی كاركردن به‌شێوه‌ی ئه‌زمونی و چ به‌شێوازی ئۆنلاین، كه پێیده‌وترێت- Micro-Internship.
مامۆستا سامان ساڵح فه‌ره‌ج، داوا له خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌می كۆلێجه‌كان و قۆناغی دووه‌می په‌یمانگه‌كانی زانكۆمان ده‌كات كه بۆ ئه‌مساڵ 2022 له‌ئێستاوه به‌هاوكاری (CDC) زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، شوێنی خۆیان له كۆمیانیا و رێكخراوه‌كان بۆ (مه‌شقی هاوینه) به ده‌ستبهێنن تا بتوانن راهێنانێكی كرده‌یی سودبه‌خش ئه‌نجام بده‌ن كه ببێته‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی كار له دوای خوێندن.
پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان (Internship) بریتییه له؛ راهێنانی ئه‌زموونیی كه، خوێندكار له پسپۆڕی زانستی خۆیدا له دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت یان رێكخراوه‌كان، به چاودێری سه‌رپه‌رشتیاری زانستی و پیشه‌یی، له بوارێكدا كه په‌یوه‌ندیداربێت به بازاڕی كار ئه‌نجامی ده‌دات.