پڕۆژە توێژینەوەیەکی مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی فەندێکی نێودەوڵەتی گەورە بەدەستدەهێنێت
دوابەدوای پێدانی بەخشینێکی گەورەی ١١ ملیۆن پاوەندی بە زانکۆی یوسی ئێڵی بەریتانی بۆ درێژەپێدانی تۆڕی نەهرەین بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ، لە ٣ ساڵی یەکەمدا بڕی ٢٢٥٠٠٠ پاوەند (سەروو چارەکێک ملیۆن دۆلار) تەرخان دەکرێت بۆ د.ڕۆژین کەمال محمد امین، هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرۆکی ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەتوێژینەوە پێشنیارکراوەکەی لە سەنتەری دی سی ئێچ و ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری.
ئەم دەستکەوتە نایابە نێودەوڵەتییەش جگە لە سوود و بەها داراییەکەی بۆ فراوانکردنی پڕۆژە توێژینەوە داهێنەرەکانی مامۆستاکەی زانکۆمان و تیمەکەی بۆ تۆڕی نەهرەین و سەنتەری دی سی ئێچ و ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری لە خزمەت کەلەپووری کولتووری خۆماڵیدا و پەرەپێدانی توانای ناوخۆیی پڕۆژە و توێژینەوەی داهێنەرانەی نێوپسپۆڕی، لەهەمان کاتدا شایەتییەکی نێودەوڵەتی ئاستبەرزە بۆ گرنگی توێژینەوەکانی د.ڕۆژین کەمال و متمانەی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان بە توانای زانستی و لیدەرشیپی ئەکادیمی مامۆستاکەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە بەڕێوەبردنی فەندی گەورە و پڕۆژە توێژینەوەدا.
شایەنی باسە، بەم دەستکەوتە نوێیەوە، د.ڕۆژین کەمال دەبێتە بەدەستهێنەری کۆی زیاد لە سێ چارەک ملیۆن دۆلار فەندی نێودەوڵەتی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژە توێژینەوە و چالاکی ئەکادیمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی زانکۆمان.
زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین و دەرەفەتەکانی گرتە لەم لینکە بکە.