ڕێكخراوی IOM هاوكاری و خزمه‌ت پێشكه‌ش به كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
له‌یادی 34 ساڵه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به كه‌رتی خوێندنی باڵای ئه‌و شاره، ،ئەمڕۆ پێنچ شەمە ١٧ /٣ /٢٠٢٢ ئازاد تۆفیق پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگری پارێزگار‌و ڕێکخراوی IOM سەردانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەیانکرد ولەلایەن د. كارزان عبدالله ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەری ڕاگرو مامۆستایان پێشوازیان لێ‌کرا.
پ.ی. د. کارزان عبداللە محمد ڕاگری کۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە بەخێرھاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و سوپاسی ھەوڵەکانی پارێزگار و ڕێکخراوی IOM کرد لە ھاوکاری کۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە تایبه‌ت به نۆژەنکردنەوەو دروست کردنی تاقیگه، هه‌روه‌ها تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم ھاوکاریانە بۆ خوێندکاران و پرۆسەی خوێندن.
لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری هه‌له‌بجه سوپاسی رێکخراوی IOM کرد بۆ ئەوکارانەی لە سێکتەرە جیاجیاکانی شاری ھەڵەبجە ئه‌نجامی داون و باسی لە گرنگی پڕۆژەکان کرد لە بوژانەوەی ھەڵەبجە.
پاشان ڕێکخراوی IOM سوپاسی بەدەمەوە ھاتنی کۆلێج و پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌له‌بجه کرد لە کارئاسانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و بەڵێنی پشتیوانی و ھاوکاری زیاتریاندا.
لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی ناوبراو تاقیگەیەکی کۆمپیوتەر بۆ پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجەو تاقیگەیەکی بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری بۆ کۆلێجی زانستە پراکتیکیەکانی ھەڵەبجە دروست کراوەو ھەروەھا نۆژەنکردنەوەی خانووە پلاستیکیەکانی کێڵگەی کۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌له‌بجه‌یان لە ئەستۆگرتوە.
بەناوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگرایەتی کۆلێج و پەیمانگای ته‌كنیكی هه‌له‌بجه‌وە سوپاس و دەست خۆشی ئاراسته‌ی پارێزگار‌و ڕێكخراوی IOM ده‌كه‌ین و نمونه‌یان زۆر بێت.