وۆركشۆپێكی میدیایی لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەڕێوەچوو
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازارکردنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە ھاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ڕاگهیاندن و چالاكییهكان له سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولێکی دووھەفتەیی میدیایی بۆ ژمارهیهكی بهرچاو لهخوێندکارانی پەیمانگای تهكنیكی دوكان ڕێکخست.
وۆركشۆپهكه بەناونیشانی (بەرھەمھێنانی تەلەفزیۆنی)بوو کە ھەریەک لە راھێنەران (م.ی.ھەرمن شێرکۆ نصرالدین) سەرۆک بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازارکردن بەتەوەری (ئامادەکردن و پێشکەشکردنی تەلەفزیۆنی)، (م.ی.نەبەز احمد )مامۆستا لەبەشی تەکنیکی میدیا بەتەوەری (بنەماکانی تۆمارکردنی وێنەی جوڵاو)، (م.ی.ئەرکان رؤوف عزیز) مامۆستا لەبەشی تەکنیکی میدیا بە تەوەری (ئامادەکردنی ھەواڵ و ڕاپۆرت)وانهكانیان پێشكهشكرد.
لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن لەلایەن (پ.ی.د.کاوە رەزا) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان و مامۆستایانی خولەکە بە خوێندکاران بەخشرا.