سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسنامه ئاراسته‌ی مامۆستایه‌كی كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی ده‌كات
لە بەرامەر پێشکەشکردنى پرۆپۆزەڵێک لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی پەیمانگای میدیایى الجەزیرە، بە ناونیشانى (رۆڵى رۆژنامەگەرى هـاووڵاتى لە بەرزکردنەوەى هۆشیارى گشتى لە هەرێمى کوردستان) و بەدەستهێنانی سکۆلەرشیپى پەیمانگاکە، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی د. عبدالصمد قادر حسین مامۆستا له‌كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17 ی ئازاری 2022 پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێشوازیكرد له د. عبدالصمد قادر حسین مامۆستا له‌كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی زانكۆ‌و سوباس و بيزانينی پێشكه‌شكرد له‌به‌رامبه‌ر به ئه‌رك و ماندوبوتيان له چالاكى زانستى و كارى ئه‌كاديمى و چالاكى نێوده‌وڵه‌تى له بوارى ميديا و په‌يوه‌ندیيه‌كان كه لە نێوان ٢٦٥ بەشداربوو لەجیهان، ٧ بەشداربوو سکۆلەرشیپیان بەدەستهێنا، یەکێک له‌وانه مامۆستای ناوبراو بوو.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتیكرده‌وه كه د. عبدالصمد قادر حسین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی داهێنان یان چالاكی ناوازه ئه‌نجام ده‌ده‌ن جێگای شانازی هه‌موولایه‌كن چونكه توانیویانه لە بوارەکانى خۆیاندا دەستکەوتى زانستى و مەعریفى بۆ خۆیان و زانکۆکەیان و کۆمەڵگەى کوردستانى بەدەستبهێنن، هیواى خواست له ئه‌رك و داهێنانه‌كانیاندا به‌رده‌وام بن و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش هه‌موو پاڵپشتییه‌كییان ده‌كات.
لە بەرامبەردا د. عبدالصمد قادر سوپاسی بێپایانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کرد‌و جەختىكرده‌وه ئه‌م جۆره له پێ‌زانین زیاتر هانده‌ریان ده‌بێت بۆ كاری باشتر‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر.