په‌یامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له یادی 34 ساڵه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
له‌یادى ئه‌نجامدانی تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له 1988/3/16 دژ به خه‌ڵكی بێدبفاعی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌ناو ڕه‌شه‌وه , درودو وه‌فا بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و قوربانيانى ئه‌و تاوانه ده‌نێرین.
هه‌ڵه‌بجه له‌دێرزه‌مانه‌وه مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیران و ئه‌دیبان و شۆڕشگێڕان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌ی كوردبووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق به ئاگرو ئاسن و قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه‌و له چه‌ند چركه‌یه‌كدا 5000 كه‌سی بێ‌تاوان شه‌هید بكه‌ن و به‌هه‌زاران هاونیشتمانیش بریندار‌و ئاواره‌ی سنوره‌كان بكه‌ن.
وه‌ك زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هاتبێت بۆ خزمه‌تی ژێرخان و سه‌رخانی زانستی ئه‌و شاره زیندووه ئهنجاممانداوهو لهههوڵهكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین.
داواكارین ئه‌م یاده بكرێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی گه‌له‌كه‌مان له‌ئاست هه‌موو ته‌حه‌دییه‌كان.
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كانی
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2022/3/16