ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوویه‌وه
به‌ئامانجی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا و پلانی جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و داواكاری ئێستای خوێندكاران و گوێگرتن له راپۆرتی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوویه‌وه.
کاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2022/3/13 لە سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری خوێندكاران، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبوویه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا و پلانی جێبه‌جێكردنی پێداویستییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و داواكاری ئێستای خوێندكاران و گوێگرتن له راپۆرتی كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به كاروباری دارایی و كارگێڕیی.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆفیسۆر د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی ( 2021-2022 ) به‌گشتی و ره‌وشی ته‌ندروستی و دڵنیابوون له وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا له‌لایه‌ن مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكار‌و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆ.
پاشان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر پێداویستییەکانی خوێندکاران و دارایی زانکۆ و پێداویستییەکانی پرۆسەی خوێندن، هەروەها جەختیانکردەوە لەسەر شایستە داراییەکانی مامۆستایانی ئێواران و کرێی وانەبێژی لەکاتی خۆیدا، لەگەڵ جەختکرنەوە لەسەر گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی بۆ زانکۆمان و خەرجکردنەوەی داهاتی ناوخۆیی زانکۆمان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی پرۆسەی خوێندن و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان.