سێهه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتوگوزارو گەشەپێدان به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی كوردستان له سنه/كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه ، بۆ جارێكی‌تر كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیان به‌ڕێوه‌برد به‌ناونیشانی گەشتوگوزار و گەشەپێدان .
کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 9 ی ئازاری 2022 کۆنفراسی زانكۆی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەستی به‌كاره‌كانی كرد‌و هەریەک لە پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕه‌حمه‌ت صادقی سه‌رۆكی زانکۆی کوردستان /سنە ووتاری خۆیان پێشکەش کرد‌و باسیان لەڕۆڵی زانکۆکان کرد لە گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی گەشتوگوزارو گەشەپێدانی و هەوڵدان بۆ دروست کردنی کەسانی پسپۆر و شارەزا لەبواری گەشتوگوزار و بوژاندنەوەی ئابوری ووڵات لەو ڕێگەیەوە. له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین زانكۆ‌و توێژه‌ری بیانی به ئۆنلاین به‌شداربوون جگه له مامۆستایان و توێژه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی كوردستان سنه كه ئاماده‌ییان له كۆنفرانسه‌كه هه‌بوو.
پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه به ئۆنلاین به‌شداربوو ، ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌كردو ئاماژه‌یدا كه كاره هاوبه‌شه‌كانی ڕابردوو ئێستا به‌رهه‌می ئه‌و ڕێككه‌وتن و نزیك بونه‌وانه‌یه كه هه‌ردوو زانكۆ ئه‌نجامیانداوه‌و كاریان له‌سه‌ر كردووه، گرنگی كۆنفرانسه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌كرێت به‌هه‌ردوولا و به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه كه‌رتی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران پێشبخه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌میشه ده‌رگای كراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش ، سوپاسی خۆی گه‌یانده سه‌رۆك و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان و مامۆستایان و توێژه‌ران و خوێندكاران و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس له‌هه‌ردوو زانكۆ، له‌كۆتایی ووته‌كه‌یدا هیوای خواست ساڵی داهاتوو له‌شاری سلێمانی شاره حه‌یاته‌كه چوارهه‌م كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ردوو زانكۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆنفرانسەکە بۆماوەی دوو ڕۆژ 9- 2022/3/10 به‌رده‌وام ده‌بێت و ژمارەیەک لەزانکۆ بیانییەکان بەشداری ده‌كه‌ن.
شایانی باسه د.كازم عارف فرج وه‌ك ڕێكخه‌ری نێوان هه‌ردوو زانكۆ به‌شداربوو.
کۆنفرانسەکە چەند بابه‌تێكی زانستی چه‌ند پانێڵێکی تیادا پێشكه‌شكرا ؛
پانێڵی پێگەی هەورامان وەک ناوچەیەکی گەشتیاری تۆمارکراو لەسەر ئاستی جیهان لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ.
پانێڵی گەشتوگوزاری ژینگەیی و سروشتی.
پانێڵی گەشتوگوزاری تەندروستی و گەشتوگوزاری کلتوری.
بڕیاره ئه‌نجام و ڕاسپارده‌ی كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی نێوان زانكۆی كوردستان به‌هاوبه‌شی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بدرێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ سوود وه‌رگرتن لێی.