
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی زانستی و نزیك كردنه‌وه‌ی ڕاو بۆچونه‌كان ، شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ه‌مه 9 ی ئازاری 2022 پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و پ.د. سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا‌و پ.ی.د. دانا احمد مصطفی یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و د.كارزان عبدالله ڕاگری كۆلێجی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و م.دڵپاك تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن د.مهاباد كامل عبدالله سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه پێشوازیكران.
له‌دیدارێكه‌دا پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وێڕای سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه كه‌لێیانكرا، دوپاتیكرده‌وه هه‌موولایه‌كمان قه‌رزاری خه‌بات و قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی هه‌ڵه‌بجه‌ین و چیمان پێبكرێت بۆ خزمه‌تكردن و جوانتركردنی ئه‌و پارێزگا نوێیه درێغی ناكه‌ین و ئاماده‌یی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكاری و پشتیوانییه‌كی زانستی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه‌و ڕایگه‌یاند هه‌ڵه‌بجه سومبولی قوربانیدانه‌كانی كوردستانه‌و له‌سه‌رمانه شه‌وو ڕۆژ بخه‌ینه‌سه‌ریه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو زانكۆ زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت به‌ئامانجی سوود وه‌رگرتن لە تواناكانی یه‌كتری و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و كاری زانستی پێكه‌وه‌یی.