Back

لە هەڵەبجە ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز کرا

بەمەبەستی یادکردنەوەو پیرۆزکردنی 8ی مارس، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 8ی مارسی ٢٠٢٢ بە ئامادەبونی پ.ی .د.کارزان عبدالله ڕاگری کۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەو یاریدەدەرانی ڕاگرو ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێج و پەیمانگا ، لە باخچەی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە لەمەراسیمێکی شایستەدا 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزکرا. سەرەتای مەراسیمەکە بە چەند خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان و ڕیز لەگیانی قوربانیانی ژنان گیراو پاشان لەلایەن پ.ی .د.کارزان عبدالله ووتەی بەخێرهاتنی پێشکەش بەئامادەبون کردو تێدا ووتی ئاشکرایە ژنان لە مێژووی ئێمەدا رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی نادادی، قوربانی گەورەیان داوە لەپێناو یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئەمڕۆ یادی هەموو ئەو ژنە تێکۆشەرانە دەکەینەوە و بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانیان دەڕوانین. لە ھەمان کاتدا خۆمان بە پاڵپشتی ڕاستەقینەی ژنانی ئازادیخواز و نوێخوازی ئەمڕۆ دەزانین. دواتر ووتەیەک لەلایەن د.سحر حسین سەرۆکی بەشی کارگێڕی و پڕۆژە کشتوکاڵیەکان پیشکەش بەئامادەبوان کرا ، هەرلەمەراسیمەکەدا بە چەندین شیعرو ووتاری خوێندکاران مەراسیمەکە ڕازاندرایەوە ، لەکۆتایی مەراسیمەکەدا پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە خوێندکارە کچەکانی کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکان و پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە ئامادەیان کردبوو کرایەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile