Back

سیمینارێک لەژێرناوی ( مرۆڤ دۆست بە ) پێشکەشکرا

ئەمڕۆ 2022/3/7 لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە خوێندکاران، خوێندکارێکی بەشی پەرستاری سیمینارێکی لەژێرناوی ( مرۆڤ دۆست بە ) پێشکەشکرد. خوێندکار ( ئەردەڵان یداللە ) سیمینارەکەی بەم چەند رستەیە دەستپێکرد: ” من دەتوانم باشبم،خراپب ،وەفادار بم،فریشتە بم یان شەیتان،دیندار بم،یان بێ دینبم،من دەتوانم تۆم خۆشبوێت یان رقم لێت ببێتەوە،دەتوانم زانا بم یان نەزان،من مرۆڤێکم هەموو ئەو سیفەتانەم تێدایە…! تۆیش بیرت نەچێت ئەم سیفەتانە بزانە… من نابێت ئەو کەسە بم کەتۆ دەتەوێ،من ئەو کەسەم کە خۆم دەمەوێ.من ئەو کەسە دەبم کە خۆم دەمەوێ دروستی بکەم،تۆ ئەگەر بەنیازیت بە ئارەزووکانت من بجوڵێنیت ئەوە نابێت!بیرکردنەوە و ئیش کردن خۆشی دەدات بە مرۆڤەکان نەک ئارەزووەکان،من مجبور نییم ئەو کەسەبم کە تۆ دەتەوێ تۆیش دەتوانیت هەڵبژێریت منت دەوێ یان نە؟بەڵام بیرت نەچێ من نابێ ئەو کەسە بم کە تۆ دەتەوێ…” لە درێژەی سیمینارەکەدا خوێندکار ( ئەردەڵان یداللە ) داوای لە خوێندکاران کرد هەمووان یەکترمان خۆشبووێت بەو جۆرەی کە هەین، چونکە هەمووان مرۆڤین وە ئەم دنیایە هی مرۆڤەکانە و ناتوانین خۆمان بسەپێنین بەسەر یەکتریدا…
This shortcode LP Profile only use on the page Profile