Back

وۆرکشۆپێک بۆ خوێندکارانی بەشی پەرستاری رێکخرا

ئەمرۆ دووشەممە (٢٠٢٢/٣/٧) بەشی پەرستاری/کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی (٣)ی بەشەکە رێکخست. لە وۆرکشۆپەکەدا خوێندکاران بەشێوەیەکی پراکتیکی فێری ئەو تەکنیکانە کران کە پێویستە پەرستارێکی کارامە لە ناوەندە تەندروستییەکاندا ئەنجامی بدات، وۆرکشۆپەکەش لەلایەن هەردوو مامۆستای بەتوانا (کەشان ئیکرام، شڤان عوسمان )ەوە وترانەوە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile