Back

له وۆركشۆپێكدا خوێندنه‌وه‌ بۆ بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم كرا

به‌هه‌ماهه‌نگی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، وۆكشۆپێكی زانستی ده‌رباره‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی به‌ڕێوه‌چوو. کاتژمێر ١٠:٣٠ی ئه‌مڕۆ 2022/3/7 لە هۆڵی کۆنفراسی کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە و بەهەماهەنگی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی – سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگە، وۆرکشۆپێكی زانستی بەناونیشانی ( بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی ) به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكارانی هه‌ردوولا ئاماده‌یبوون. له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وۆركشۆپه‌كه‌دا پ.د.شۆڕش حسن عومه‌ر مامۆستا له‌ زانکۆی سلێمانی، تیشكی خسته‌سه‌ر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبەر ڕۆشنایی حوکمە دەستوورییەکان، پاشان له‌ ته‌وه‌ری دووه‌مدا پ.ی.د.هێمن عه‌بدوڵا محه‌مه‌د له‌ زانکۆی هەڵەبجە خوێندنه‌وه‌ی بۆ کاریگەری بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر چارەنووسی گرێبەستە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان كرد، له‌ ته‌وه‌ری كۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌شدا م.ی.هێمن ابراهیم قادر له‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی باسی له‌ کاریگەری بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر ڕەوشی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان كرد. ئاماده‌بووانی وۆركشۆپه‌كه‌ به‌ چه‌ند سه‌رنج و پرسیارێك به‌شدارییان له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كردو له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆوه‌ به‌پێویستزانرا بۆ له‌مه‌ودوا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی وردتر بۆ بڕگه‌كانی ده‌ستووری و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بكه‌ن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile