سیمینارێک لەسەر (خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ) پێشکەشکرا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦-٣-٢٠٢٢ لە کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بەئامادەبوونی راگر و یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێج و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، سیمنارێک لەلایەن (ادریس محمد عباس) لێپرسراوی بەشی ئامارو پلاندانان پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا لێپرسراوی بەشی ئامارو پلاندانانی کۆلێج تیشکی خستەسەر مەترسییەکان و زیانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و یاساکانی تایبەت بەو بوارە، کە پرۆژەی کۆمەڵگای مەدەنی بەسپۆنسەری ڕێکخراوی (UNDP) و بەچاودێری یەکێتی ئەوروپا و بەجێبەجێکردنی رێکخراوی لانەی منداڵانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.