Back

سیمپۆزیۆمی بە پەروەردەییکردنی هاووڵاتیی بەڕێوەچوو

بەهاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور لە زانکۆی هەڵەبجە سیمپۆزیۆمێکی بەناونیشانی ( بەپەروەردەییکردنی هاووڵاتیی) رێکخست. ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی٣ی ٢٠٢٢ بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و حزبی و سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرانی کۆلێج و پەیمانگاکان و مامۆستایان و خوێندکاران، لە هۆڵی پەروەردەی شارەزوور سیمپۆزیۆمی ( بەپەروەردەییکردنی هاووڵاتیی ) بەهاوبەشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیی و زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ڕاپەڕین و گەرمیان، لەلایەن کۆلێجی پەروەردەی شارەزوورەوە ئەنجامدرا. سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی دەستیپێکرد، پاشان مامۆستایانی زانکۆ بەشێوازێکی زانستی بابەتە زانستییەکانی خۆیان سەبارەت بە هۆشیارو بە پەروەردەییکردنی تاکێکی تەندروست بۆ کۆمەڵگە خستەڕوو. ئامادەبووانی سیمپۆزیۆمەکە بە ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارەکانیان سیمۆزیۆمەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هیواداربوون ئەم چالاکییانە بەردەوامییان هەبێت و هەمووان لێی سوودمەندبن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile