Back

پەیامی زانکۆ لەساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەکەماندا

لەیادی (٣١) ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەکەماندا، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی تەواوی گەلی کورد بەگشتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و خوێندکارانی ئازیزمان بەتایبەتی دەکەین، دەخوازین پارێزگاری لە ئامانجەکانی ئەم یادە شکۆدارە بکرێت. راپەڕین شانازی و سەروەرییەکی گەورەبوو کە خەڵکی باشووری کوردستان وەستانەوە دژی دەسەڵاتێکی فاشیست و دیکتاتۆر لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بۆیە پێویستە بەرامبەر ئەم ئەركە مێژوویی و نیشتمانییە وەفادار بین و لە خەبات بۆ ژیانێكی شایستەتر بەردەوام بین. وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی بەپێویستی دەزانین لەم قۆناغە نوێیەدا، بەخواست و دونیابینی نوێوە کار بۆ بەدیهێنانی گشت خواستەكانی ئەم سەردەمەی چین و توێژەكانی نەتەوەکەمان بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی بنەما دەستوورییەکان پارێزگاری لە هەوڵەكانی رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا بکرێت و بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانمان مسۆگەر بکرێت. دووبارە پیرۆزە ساڵیادی ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی ئازاری ١٩٩١، سڵاوی وەفا بۆ خەباتکاران و شەھیدانی راپەرین، بۆ پێشمەرگە و جەماوەری كوردستان. زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان
This shortcode LP Profile only use on the page Profile