یارییەكانی خولی فوتساڵی مامۆستا و فەمانبەرانی زانکۆ بەردەوامە
لەچوارچێوەی گرنگیدان بەتوانای جەستەیی و هزری فەرمانبەر و مامۆستایانی زانكۆ و بەچاودێری پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و بەهاوكاری ڕاگرانی كۆلێجە تەكنیكییەكانی (كارگێڕی و ئەندازیاری و تەندروستی و ئینفۆڕماتیك ) خولی فوتساڵ بەردەوامی هەیە.
ڕێكەوتی 3-3-2022 لە یاریگای كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا و لە دەستپێکی خولەکەدا دوو یاری بەڕێوەچوون، کە لەسەرەتادا ڕێكخەران و سەرپەرشتیارانی خولەكە وێڕای پیروزبایی لەم هەنگاوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هانی تیپە بەشدابووەكانیان دا بەگیانێكی وەرزشدۆستانە، یارییەكان بەپایان بگەیەنن و گیانی هاوكاری و روحی وەرزشی بپارێزن .
ئەنجامی یارییەکانیش بەمشێوەیە بوون لە گرووپی ( A ) پەیمانگای دەربەندیخان ٦ گۆڵ * کۆلێجی پزشیکی تەندروستی ٥ گۆڵ، لەگرووپی ( B ) کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی ھەڵەبجە ٣ گۆڵ * کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری ٣ گۆڵ، بەلێدانی یەکلاکەرەوە ( ٥ * ٤ ) کۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی ھەڵەبجە بردیەوە.