گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى پلانسازی شار بەڕێوەچوو
لە چالاکیەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەمە 3-3-2022 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پ.د ئالان فەرەیدون علی ئەمین و ئەندامانی لیژنه، له کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ژاڵە بهزاد احمد)خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی (Functionality Analysis of Public Open Space in Residential Complexes (Gated Community)/Sulaymaniyah KRG-Iraq as a case Study)بە پلەى زۆر باشە پەسەندكرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پ.د. هۆشیار قادر رسول (زانكۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی)سەرۆكى ليژنە
2- پ.ی.د.حسین علی حسین (زانكۆى صلاح الدین) ئەندام.
3-پ.ی.د. ئەمجەد محمد علی (زانكۆى سلێمانى) ئەندام.
4- پ.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)ئەندام و سەرپەرشتيار.