Back

وۆرکشۆپێک دەربارەی کارامەییەکانی سەرکردایەتیکردن بەڕێوەچوو

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDC لە زانکۆی پۆلیتەکیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی دەربارەی کارامەییەکانی سەرکردایەتیکردن بۆ خوێندکارانی کۆلێجە تەکنیکییەکان لە کەمپی چوارچرا ئەنجامدا.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) ئەمڕۆ ٢/٣/٢٠٢٢ لە ئۆفیسی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (کارامەییەکانی سەرکردایەتیکردن) بۆ پ.ی.د.عالیە فەرەج بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایەسەر لێکدانەوە تیۆرییەکان دەربارەی چەمکی سەرکردە، دواتر جیاوازی نێوان سەرۆک و سەرکردە و جۆرەکانی سەرکردەی شیکردەوە، لە کۆتاییشدا ئەو کارامەییانەی پێویستە لە سەرکردەدا هەبێت ڕوونکردەوە.
خوێندکارانی بەشداربوو بە پرسیار و گفتووگۆکانیان وۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.  
وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری سەنتەری کەشەپێدان بۆ کاردایە بەمەبەستی ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile