وۆركشۆپێك دەربارەی کاری خۆبەخشی و بەشداریپێکردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان به‌ڕێوه‌چوو
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خوێندکارانی زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له كۆلێج و پەیمانگاکان، دەربارەی کاری خۆبەخشی و بەشداریپێکردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2 ی ئازاری 2022 ڕێکخراوی کۆچی جیهانی (IOM) بەهاوبەشی (سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (DCH) سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیەکی سلێمانی و (UKAID) و تۆڕی نەهرەین) لە هۆڵه‌كانی سه‌نته‌ری نێو ده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، وۆركشۆپێك بۆ هەردوو ڕاهێنەر (شیڤان سەردی و بێسار فارس ) به‌ناونیشانی ( هۆشیاری دەربارەی یەکگرتوویی کۆمەڵگا ) و ( بەشداریپێکردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌چالاكییه‌كه‌دا زیاتر له 200 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی و کۆلیج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌شداربوون.
بڕیاره چالاكییه‌كه بۆ ڕۆژی دووه‌میش به‌رده‌وامی هه‌بێت و لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن دەدرێت بەبەشداربووان.