Back

(تراوما و زەبری دەرونی) لە سیمینارێکدا پێشکەشکرا

لەبەردەوامی چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی،ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 1 ی ئازاری 2022 دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆو بەشی پەرستاری و هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ، هەستا بەئەنجامدانی سیمینارێک بەناویشانی (تراوما و زەبری دەرونی ) بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لەخوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ. ئامانج لە سیمینارەکە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زانستی لەسەر فشاری پاش زەبری دەرونی ، گەڕان بەدوای چارەسەردا لە لایەن کەسانی پسپۆڕ لەو بوارەدا لەلایەن پزیشکی دەرونی و هەردوو چارەسەرکاری دەرونی ( لاڤان جلال) (کوردستان محمد) پێشکەشکرا، لە کۆتایدا بەبەشداری کردن و ڕا و سەرنجی ئامادەبوان کۆتایی به سیمینارەکە هات .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile