Back

سیمینارێکی زانستی لەسەر ماستەرپلان بەڕێوەچوو

لەدرێژەی کارو چالاکییە زانستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیدا، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمامۆستایانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆ، ئەمڕۆ سێشەممە 2022/3/1 سیمینارێکی زانستی لەلایەن ( ئیرەج محمد ) مامۆستا لەبەشی ڕوپێوی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەناونیشانی( Integration of feild data and satellite ImageS ‏Map Urban ‏change Pattern from -2003/2012) بەڕێوەچوو. لەسیمینارەکەدا تیشکی خستە ماستەرپلانی شاری دەربەندیخان و دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانی ماستەر پلانی نێوان ساڵانی (2003/2012 ) و باسی چۆنێتی کۆچکردنی خەڵکانی دەوروبەری دەربەندیخان بۆناو شارەکەو زیادبونی ژمارەی دانیشتوان و بەداتا ڕونیکردەوە کەچۆن خەڵکی لەدەرەوە کۆچیان کردووە بۆناو شارەکان .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile