Back

خولێکی فوتسال بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کرایەوە

بەئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوو ئاسودەو ئارام، ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ کردنەوەی خولی وەرزشی بۆ خوێندکاران خولی وەرزشیش بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەکاتەوە. ئەمڕۆ سێ شەممە 1-3-2022 بەچاودێری پرۆفیسۆر(د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهاوکاری کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆ ، خولێکی فوتسال بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ کرایەوە. ئەمساڵیش وەک هەمیشە خولێکی فوتسال بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کەمپی کۆلێجەتەکنیکیەکانی چوارچرا کرایەوە. شایەنی باسە بەشداربووانی خولەکە لە (14) تیپ پێکهاتبوون کەلە کۆبونەوەیەکی وەرزشیدا بەنوێنەرایەتی هەموو تیپەکان خشتەی یاریەکان ڕاکێشرا. ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی یەکەم یاری خولەکە سەرپەرشتیارانی خولەکە وێرای پیرۆزبایی کردنەوەی ئەم خولە دەست خۆشی و سوپاسی خۆیان لە سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگرانی کۆلێجەکان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە چالاکییانە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ، هەروەها داواکرا بەڕۆحێکی وەرزشی و دوور لەتوند وتیژی یاریەکان ئەنجام بدەن تا بتوانین هەموولایەک چێژ لە بەڕێوەچوونی یاریەکان وەربگرین . ئەمەش ئەنجامی کۆتایی یاریەکانی یەکەم ڕۆژبوون : پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی ( 5-1) کۆلێجی تەکنیکی کەلار . کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی (6 -3) پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە . بەو ئەنجامانە یاریەکانی ئەمڕۆ کۆتایی هات ڕۆژانی داهاتوو یاریەکانی تری خولەکە بەردەوام دەبێت . لەڕۆژانی داهاتوشدا بەپێی خشتەی خولەکە یارییەکان بەڕێوەدەچن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile