Back

یاری پێش کۆتایی خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو

لە بەردەوامی بەرێوەچوونی یارییەکانی خولی فوتساڵی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ کە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٢٧، یاری پێش کۆتایی خولەکە لە نێوان خوێندکارانی قۆناغی دووەمی زانستی خۆراک و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و خوێندکارانی قۆناغی دووەمی باخداری و دیزاینی دیمەنی سروشتی ئەنجامدرا. لە یارییەکی تاڕادەیەک ئاساندا قۆناغی دووەمی زانستی خۆراک و کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە ( ٧ ) گۆڵ بەرامبەر ( ١ ) گۆڵ لە قۆناغی دووەمی باخداری و دیزایینی دیمەنی سروشتی بردەوەو گەیشتە یاری کۆتایی خولەکە. جێگای ئاماژەیە سبەینێ سێشەممە ٢٠٢٢/٣/١ یاری کۆتایی لە نێوان خوێندکارانی قۆناغی دووەمی زانستی خۆراک و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و خوێندکارانی قۆناغی دووەمی کارگێڕی ئەلکترۆنی بەڕێوەدەچێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile