دیداری ” خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی رۆژنامەگەری ” به‌ڕێوه‌چوو
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی ( چمک ) چالاکییەکی هاوبەشی بەناونیشانی ” خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی رۆژنامەگەری ” رێکخست.
بەئامادەبوونی باڵیۆز د. محه‌مه‌د سابیر و ستران عه‌بدوڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك. و هاورێیان و دۆستانی هونه‌رمه‌ند و رۆژنامەنووسان و میدیاکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکو و دەزگاکانی راگەیاندن، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٨ سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی ( چمک ) دیداری ” خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی رۆژنامەگەری ” بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا ( مه‌زهه‌ری خالقی ) لە هۆڵی نالی لە سەرۆکایەتی زانکۆ رێکخست.
سه‌ره‌تای دیداره‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكردو پاشان له وته‌یه‌كدا پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژه‌ی به رۆڵ و ئه‌زموون و نیشتمانپه‌روه‌ر و كه‌سایه‌تی گه‌وره‌و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی كرد و راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شانازییه بۆ زانكۆمان به ئه‌نجامدانی دیداری خالقی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری، كه ئه‌ستێره‌یه‌كی مۆسیقی و ئاوازی كوردی میوانه لامان تا باسی ئه‌زموونی خوی بكات بۆمان، ئه‌زموونی پڕ سه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی گه‌ل و وڵات، ئه‌مڕۆ كوردستان و جیهان گوێبستی مێژووی ئه‌م گه‌وره پیاوه ده‌بێت كه هه‌موومانی فێری یه‌كه‌م ئاوازی به‌یانی كرد به زمانی كوردی زمانی دایك.
پاشان وتووێژی ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خالقی و د.شوان ئاده‌م ئه‌كادیمیست و مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد، كه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی باسی له‌و ئه‌زموونه پڕ مێژوویی و سه‌روه‌رییه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا له بواری رۆژنامه‌گه‌ری و میدیادا ئه‌زموونی كردووه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی كراوه له نێوان ئاماده‌بووان و مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی ئه‌نجامدراو ئاماده‌بووان به پرسیار و سه‌رنج و وته‌كانیان دیداره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد، پاشان دیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین پێشكه‌ش به مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خالقی كرا.