دیداری ” خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی رۆژنامەگەری ” دەستیپێکرد
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی ( چمک ) چالاکییەکی هاوبەشی بەناونیشانی ” خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی رۆژنامەگەری ” رێکخست.
بەئامادەبوونی باڵیۆز د.سابیر محه‌مه‌د و ستران عه‌بدوڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و كارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك. و هاورێیان و دۆستانی هونه‌رمه‌ند و رۆژنامەنووسان و میدیاکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکو و دەزگاکانی راگەیاندن، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٨ سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی ( چمک ) دیداری ” خالقی بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی رۆژنامەگەری ” بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا ( مه‌زهه‌ری خالقی ) لە هۆڵی نالی لە سەرۆکایەتی زانکۆ رێکخست.