سیمینارێک لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە و خۆپاراستن ئەنجامدرا
بەئامانجی چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرو خۆپاراستن لێی و شێوازەکانی ئاگرکوژێنەوە، سیمینارێک لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەڕێوەچوو.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ بەئامادەبوونی پ.ی.دچیا محمد ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی کەلار و مقدەم سەرکەوت احمد ولی لێپرسراوی بەشی هونەری بەگری شارستانی گەرمیان، لە هۆڵی سیمیناری کۆلێج سیمینارێک لەژێر ناونیشانی” پێکهاتەکانی ئاگر و چۆنیەتی خۆپارستن” لەلایەن (ملازم نیاز علی) بۆ بەشێک لەفەرمانبەران و مامۆستایان بەڕێوەچوو.
لەسیمینارەکەدا ملازم نیاز علی باسی لە چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرو خۆپاراستن لێی و جۆرەکانی ئاگرکوژێنەوە و پێکهاتە سەرەکییەکانی بۆ ئامادەبووان کردو دواتر بەشێوەیەکی مەیدانی کۆنترۆڵکردنی ئاگری بۆ ئامادەبووان نمایشکرد.
لەپێناو سەلامەتی هەمووان، سیمینارەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی تاقیگەکانی بەشە زانستییەکان و هۆبەکان بەڕیوەچوو.