چەند كورسییەکی خوێندنى باڵا له زانكۆى كوردستان – سنه بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ته‌رخان ده‌كرێت
له چوارچێوه‌ى كار و رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانیدا زانكۆى پۆلیته‌كنیكى ته‌كنیكى سلێمانى لێكتێگه‌یشتنێكى زانستى و ئه‌كادیمیى له‌گه‌ڵ زانكۆى كوردستان – سنه واژۆ ده‌كات و سێ كورسی خوێندنى باڵاش له زانكۆى كوردستان – سنه بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیك ته‌رخان ده‌كرێت.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (د. ئالان فه‌ره‌یدون) سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و (د. ناصح عوسمان) یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و مامۆستا به‌ختیار عوبێد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانى زانكۆ پێشوازییان له (د. فه‌ردین ئه‌خلاقیات) سه‌رۆكى زانكۆى كوردستان له شارى سنه و وه‌فدێكى باڵاى یاوه‌رى كرد و گفتوگۆیان له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانى نێوان هه‌ردوو زانكۆ كرد.
سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رایگه‌یاند به خۆشحاڵییه‌وه زانكۆى كوردستان – سنه بێبه‌رامبه‌ر سێ كورسی خوێندنى باڵاى بۆ زانكۆكه‌مان ته‌رخانكردووه و داواشى له سه‌رۆكى زانكۆى كوردستان – سنه كرد كورسی خوێندنى دكتۆرا و ماسته‌رى زیاتر بۆ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى دابین بكرێت و كار بۆ پێدانى بڕوانامه‌ى هاوبه‌ش له نێوان زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆكانى دیكه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا بكرێت.
د. ئالان فه‌ره‌یدون وتى: له‌ناو سه‌رۆكایه‌تى زانکۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى نووسینگه‌ی كار بۆ زانكۆى كوردستان – سنه ده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كو كارى هاوبه‌ش و زیاتر پێكه‌وه ئه‌نجام بده‌ین.
دواتر له هۆڵى پیره‌مێردى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى له‌لایه‌ن (د. ئالان فه‌ره‌یدون و د. فه‌ردین ئه‌خلاقیات) لیكتێگه‌یشتنێكى زانستى و ئه‌كادیمى له نێوان هەردولادا واژۆ كرا.
لاى خۆشییه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى كوردستان – سنە خۆشحاڵی خۆیانى بۆ واژۆكردنى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه گرنگه ده‌بڕى و رایگه‌یاند: ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى زانستى و هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو زانكۆدا و له رێگه‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له بواره زانستى و ئه‌كادیمییه‌كاندا كارى هاوبه‌شی زیاتر ئه‌نجام بده‌ین.
زانكۆى كوردستان زیاتر له 40 ساڵه له شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان دامه‌زراوه و له ئێستادا نزیكه‌ى 10 هه‌زار خوێندكار له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م زانكۆیه حه‌وت كۆلێژ و 44 گرووپى فێركارى هه‌یه كه له 148 به‌شی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا پێكهاتووه.