هەواڵ و چالاکی

سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٧ بەهەماهەنگی سەنتەری توێژینەوە لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکی زانستی لەلایەن د.بسام قاسم مامۆستا لە بەشی ڕووپێوی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەڕێوەچوو بەناونیشانی ( بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە جۆرناڵە ئاست بەرزەکاندا ). لە سیمینارەکەدا د.بسام باسی لە چۆنێتی نووسین و پێکھاتەی ئەو توێژینەوانە کرد کە لە جۆرناڵە ئاستبەرزەکاندا بڵاودەکرێنەوە، ھەروەھا تیشکی خستەسەر چۆنێتی خۆپاراستن و خۆبەدوورگرتن لە گۆڤارە ساختەکان.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button