پانێلی دیداری ” رۆڵی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووریدا “
لەمیانی بەڕێوەچوونی دیداری ” رۆڵی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووریدا ” کە لەلایەن سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهاوبەشی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە هۆتێل هایکرێست لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پانێلێک بەئامانجی خستنەڕووی گرنگی کەرتی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووری و سەرچاوەی داهاتدا دەستیپێکرد.
لە پانێلەدا هەریەک لە ( ئەمەل جەلال محەمەد سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لوقمان وەرتێ سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان، پ.ی.د.شیروان عومەر رەشید مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە بواری کەشتوگوزار، یاسین مەحمود رەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لقی سلێمانی) باسیان لە رەهەندی ئابووری و نیشتمانییەکانی کەرتی گەشتوگوزار و یاسای گەشەپێدانی گەشتوگوزار و رۆڵی پەرلەمان لە چاکسازی یاسادا و کاریگەرییەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئابووری هەرێم و هەروەها رۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشتوگوزاردا کرد.