دیداری ” رۆڵی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووریدا ” دەستیپێکرد
بەئامانجی خستنەڕووی گرنگی کەرتی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووری و سەرچاوەی داهاتدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، دیداری ” رۆڵی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووریدا ” ئەنجام دەدات.
بەئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پ.د.سۆران ئەبوبەکر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و ژمارەیەک لە پسپۆران و شارەزایانی گەشتوگوزار و ئابووری و مامۆستایانی زانکو و بەرپرسانی حکومی و دەزگاکانی راگەیاندن، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٧ سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، دیداری ” رۆڵی گەشتوگوزار لە گەشەی ئابووریدا ” لە هۆتێل هایکرێستی شاری سلێمانی، رێکخست.
لە پانێلی دیدارەکەدا ژمارەیەک لە شارەزایان و لێپرسراوانی کەرتی گەشتوگوزار باس لە رەهەندکانی ئابووری و یاسای گەشەپێدانی کەشتوگوزار و کاریگەرییەکانی و رۆڵی کەرتی تایبەت لەو بوارەدا دەکەن.