هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانى له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌ستیپێكرد
له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى سیمینارێك له‌ژێر ناوى (تێڕوانین له كڵاوڕۆژنه‌ى كۆمه‌ڵه‌وه بۆ خێزانه‌كان) له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.
په‌یمانگاى زانستى كۆمپیوته‌ر به هاوكارى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى، له هۆڵى پیره‌مێرد سیمینارێكى له‌ژێر ناوى (تێڕوانین له كڵاوڕۆژنه‌ى كۆمه‌ڵه‌وه بۆ خێزانه‌كان) بۆ د. رووناك مه‌حمود بۆمبا یاریده‌ده‌رى راگر له په‌یمانى زانستى كۆمپیوته‌رى سه‌ر به زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى رێكخست.
سه‌ره‌تا د. رووناك مه‌حمود بۆمبا تیشكى خسته‌سه‌ر مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژى خێزانى و هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى و كاریگه‌رییه سلبییه‌كانى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سیمیناره‌كه د. رووناك مه‌حمود بۆمبا رایگه‌یاند: ئه‌م سیمیناره‌مان به‌مه‌به‌ستى ساڵیادى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی خێزانى رێكخست كه له 25/11 ى هه‌موو ساڵێك ده‌كرێته‌وه، كه تێیدا شیكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى توندوتیژیی و خوێندنه‌وه‌ى هه‌ندێك داتا له‌سه‌ر روودانى ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا له هه‌رێمى كوردستان روویانداوه.
د. رووناك مه‌حمود وتیشى: پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سته و رێكخراوه‌كانه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنى یاسای ژماره (8) ى ساڵى 2011 ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانی له هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا نامیلكه‌یه‌ك ده‌رباره‌ى رێزگرتن له ژن و خێزان و له دووتوێی كتێبێكیشدا شرۆڤه‌ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى و ده‌قى هه‌ردوو یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانى له هه‌رێمى كوردستان – عێراق ژماره (8)ى ساڵى 2011 پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانى سیمیناره‌كه كرا.
ساڵانه زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سێلمانى جگه له پرۆسه‌ى خوێندن چه‌ندین كۆڕ و سیمینار له بواره زانستى و په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پێگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه‌ى خوێندكاران رێكده‌خات.