وۆرکشۆپى “بەرەوپێشبردنی توانای کۆمپانیاکانی بەرهەمە نەوتیيەکان لەهەرێمی کوردستان” بەڕێوەچوو
بەئامانجی پێشکەشکردنی زانستی نوێ و توێژینەوە زانستییەکان لەسەر بەرهەمی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ، وۆرکشۆپێکی هاوبەشی زانکۆی کۆمار و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و کۆمپانیای پاوەر پترۆڵ بەڕێوەچوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی شوباتی 2022 بەئامادەبوونی یاریدەدەری راگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پسپۆڕان وتوێژەران و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، وۆرکشۆپێک بەناونیشانی “بەرەوپێشبردنی توانای کۆمپانیاکانی بەرهەمە نەوتیيەکان لەهەرێمی کوردستان” لە زانکۆی کۆمار بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگری کۆلێجی ئەندازیاری و سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمان بۆ خوێندکارانی قۆناغی چواری بەشی ئەندازیاری نەوت و ووزەو ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو،
لە وۆرکشۆپەکەدا سێ توێژینەوە پێشکەشکران:
١- بابەتێک بە ناونیشانی (میکانیزمی پێوانەکردن و کۆنترۆڵکردنی جوڵەی بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکان) لە لايەن (د.هیوا سدیق) لە زانکۆی کۆمار.
٢- بابەتێک بە ناونیشانی (کۆمپانیاکان چۆن دەتوانن هاوکاری زانکۆکان بکەن) لە لایەن ئەندازیار (زانیار نەبەز) بەڕێوبەری پرۆژە -پاوەر پترۆڵ.
٣- بابەتێک بە ناونیشانی (ڕۆڵی تەکنەلۆجیا لە پرۆژەکانی بەرهەمە نەوتیيەکان) لە لایەن (م.توانا ناسيح ) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.