شانده‌كه‌ی زانكۆی دیالی كه‌مپی كۆلیجه ته‌كنیكییه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه
لە ميانهى سەردانێكردنى شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆى ديالە بۆ زانكۆى پۆليتەكينكى سلێمانى، ئەمڕۆ 24/2/2022 بە ياوەرى پ. د. ئالان فەرەيدون علی ئه‌مین سەرۆكى زانكۆى پۆليتەكنيكی سلێمانی و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، سەردانى كەمپى كۆلێجە ته‌كنیكییه‌كانى چوارچرايان كرد،لەلايەن ڕاگرانى سەرجەم كۆلێجەكانى كەمپى چوارچرا و ژمارەيەك لە مامۆستايان پێشوازيان لێكرا.
لە سەردانەكەدا بەشێك لە تاقيگە و ناوەندەكانى خوێندنيان به‌سه‌ركرده‌وه‌و لە نزيكەوە لە لايەن مامۆستايانى تايبەت بە تاقيگە و ناوەندەكان ڕوونكردنەوەيان پێدرا لە بارەى شێوازى بەڕێوەچوونى پرۆسەى خوێندن لە بەشە جياوازەكانی كۆلیجهكاندا.
هه‌روه‌ها سەردانى تاقيگەى بەشى ئەندازيارى گەياندن و بەشى ئەندازيارى تواناى كارەبايان كرد لە كۆلێجى تەكنيكى ئەندازيارى.
له‌كۆتاییدا شانده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دیالی خۆشحاڵى خۆيان دەربڕى بە ئاستى پرۆسەى خوێندن و شێوازى وانەوتنەوە لە كۆلێجە تەكنيكييەكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كە توانيويانە لە ئاستێكى باڵادا خزمەتى پرۆسەى زانست و خوێندن بكەن.