Back

خوێندکاران رێزلێنانیان پێشکەش بە سه‌رۆكی زانكۆ کرد

به‌هۆی جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندن له‌ زانكۆداو لە پای پشتیوانی و هەوڵ و ماندوبوونیان بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی خوێندکاران ، ژمارەیەک لە خوێندکاران بە نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ كرد .
شایانی باسه‌ له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دیالی بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كه‌مپی چوارچرا ، خوێندكاران به‌په‌رۆشه‌وه‌ سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانی خۆیان پێشكه‌ش به‌ پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كردو هیوایان خواست سه‌رۆكی زانكۆ به‌رده‌وام بێت له‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی خوێندكاران و خزمه‌تكردنی زیاتری زانكۆ هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتووبووه‌.
سه‌رۆكی زانكۆش له‌ووته‌یه‌كدا بۆ خوێندكاران وێڕای سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كیان بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته‌ پاكه‌یان ووتی شانازییه‌ بۆ ئێمه‌ كه‌توانیبێتمان دڵی خوێندكارانمان ڕابگرین و هه‌وڵ و تواناكانمان به‌جێی خۆی گه‌یشتبێت و خوێندكارا له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌یاندا ئاسوده‌بن و پاڵپشتی دارایی هه‌رچه‌ند كه‌میش بێت هه‌ر شوێنێك بۆ خوێندكار ده‌گرێت. به‌ڵێنی پێدان كه‌ هه‌میشه‌ ده‌رگای كراوه‌یه‌و هه‌ر داواكارییه‌كیان هه‌یه‌ له‌ڕێی نوێنه‌ره‌كانه‌وه‌ بیگه‌یه‌ننه‌ ئێمه‌ به‌پێی توانا بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌مه‌رجێك كه‌ ئه‌وانیش به‌باشی بخوێنن و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ خۆیان و خانه‌واده‌كانیان و بۆ كوردستانیش به‌ده‌ست بهێنن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile