Back

١٠١١٢ خوێندکار لە بڕیارێکى وەزارەت سوودمەندبون

وتەبێژى خوێندنى باڵا: (١٠١١٢) خوێندکار لە بڕیارێکى وەزارەت سوودمەندبون ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری پێدانى (١٠) نمرەى بەخوێندکارانى کەوتوو لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دا، بە هۆى ئەو بڕیارە (١٠١١٢) خوێندکار سودمەندبون و قۆناغێکى خوێندنیان بڕی. عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان کە لە ڕێکەوتى (٢٦/١٠/٢٠١٥) ئەنجامدرا، تێیدا داواکارى کۆمەڵێک لە خوێندکارانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، داواکارى لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە پاڕلەمانى کوردستان تاوتوێ کرا، سەرئەنجام ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا (١٠) نمرە بە خوێندکاران بدرێت و بخرێتە سەر دەرئەنجامەکانى تاقیکردنەوەکانیان، تا لە هەردوو حاڵەتى بارگۆڕین و بارسوککردن سودی لێ وەربگرن، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنى زانکۆکان ڕاسپێردران تا دەقى بڕیارەکە جێبەجێ بکەن، لە ئەنجامدا لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان (٦٧٠١) خوێندکار لەو بڕیارە سودمەندبون، هەروەک لە زانکۆ تایبەتەکانیش (٣٤١١) خوێندکار سودمەندبون، کە کۆى گشتى سودمەندبوان لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان گەیشتە (١٠١١٢) خوێندکار. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: هەرچەندە داواکارى پەڕینەوە (عبور) لە وانەیەکەوە بۆ دوو وانە لە ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەزامەندى لەسەر نەدرا، بەڵام بڕیارى پێدانى (١٠) نمرە بە خوێندکارانى کەوتوو لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان سوودى زیاترى بە خوێندکاران گەیاندو، بەهۆیەوە ژمارەیەکى زیاتر لە خوێندکاران لەو بڕیارە سودمەندبون، وتیشى ئەم بڕیارە بەبێ جیاوازى لەنێوان سەرجەم زانکۆ (حکومى و تایبەت)ەکان وەک یەک جێبەجێکراوە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile