ڕێككه‌وتنێكی زانستی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی دیالی واژۆكرا
به‌ئامانجی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وو ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكی زانستی هاوبه‌ش ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی دیاله ڕێككه‌وتنێكیان واژۆكرد.
كاتژمێر 10.30ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24 ی شوباتی 2022 له مه‌راسیمێكدا كه‌له‌هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی پ.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.عبد المنعم عباس كريم سه‌رۆكی زانكۆی دیالی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی زانكۆ له‌هه‌ردوولا ڕێككه‌وتنێكی زانستی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولاو ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش واژۆ كرا.
لهمهراسیمهكهداو له‌پاش واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه ، هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزباییان له‌یه‌كدی كرد‌و هیوایان خواست پێكه‌وه كاری ناوازه ئه‌نجام بده‌ن له‌پێناو پێشخستنی ئاستی زانكۆكانیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستی مامۆستایان و خوێندكاران و ببنه هه‌وێنی كاری پێكه‌وه‌یی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا دیاری و لۆگۆی زانكۆكانیان پێشكه‌ش به‌یه‌كتر كرد .