زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەچالاکییەک بەشداری ڤیستیڤاڵی زانکۆی گەرمیان دەکات
لەسەر بانگهێشتی لیژنەی سەرپەرشتی ڤیستیڤاڵی زانکۆی گەرمیان ، ئەمڕۆ 23 ی شوباتی 2022 هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی بەئامادەبونی خوێندکارانی بەشی پەرستاری کۆلێی تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەفیستیڤاڵی زانکۆی گەرمیان دا بەچالاکی و نمایشێکی (فریاگوزاری سەرەتایی) بەشداریان کرد کە لە سێ تەوەر پێکهاتبوو:
یەکەم-فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسەی کە توشی گیرانی بۆری هەوا و هەناسە توندی دەبێت بەهۆی پارو یاخود هەر هۆکارێکی دیکەوە.
دووەم-ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کەسێک کە دوچاری گەشکە (فێ) بووە ئەوەش بەهۆی ماندوبوونی لایەنی دەروونی یاخود جەستەییەوە.
سییەم-رێکارەکانی گواستنەوەی کەسێک لە شوێنێکی گشتیدا کە دوچاری پێکان بووە گواستنەوەی بۆ شوێنێکی سەلامەت.
چالاکیەکان لەلایەن هۆبەی تەندروستی و سەلامەتی بەسەرپەرشتی(رێگر لطیف) پەرستار و سێ خوێندکاری بەشی پەرستاری لەسەر ستەیجی زانکۆی گەرمیان نمایشکرا کەبویە جێی ڕەزامەندی ئامادەبووانی ڤیستیڤاڵەکە.