زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی CDO ڕێككه‌وتنیان واژۆكرد
به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی پەیوەندییه زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تگه‌یاندنی زانكۆ به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO واژۆكرد.
ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هاریكاری زانستی و كلتوری و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه لەنێوان هەردوولادا واژۆكراو بڕیاره له‌داهاتوودا كاری هاوبه‌ش و چالاكی پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن له‌و بوارانه‌ی كه پێداویستی ههنوكهیین و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی توانای ماددی و مرۆییه‌كانی خۆی ده‌خاته خزمه‌ت هه‌ر پرسێكی تایبه‌ت كه خۆمهت به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكات.
ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بخت‌یار احمد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت واژۆكرا.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دیاری و لۆگۆی زانكۆی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO كرد.