سیمپۆزیۆمی (كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه) كۆتایی پێهات
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی شوباتی 2022 به ئاماده‌بوونی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محمد امین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌كادیمیستان ، سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سیمپۆزیۆمێك به‌ناونیشانی (كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه) یان له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی ڕێكخست.
له‌پاش مه‌راسیمی سه‌ره‌تاو پێشكه‌شكردنی ووتاری هه‌ریه‌ك له پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بخت‌یار احمد به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت و رییژنا ماتسۆن سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی پانێڵێك . له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه ئاماده‌بووان و ڕێز له پانێڵستان گیراو دیاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان پێبه‌خشرا.