پانێڵی تایبه‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سیمپۆزیۆمی هاوبه‌شی زانكۆ‌و ڕێكخراوی CDO به‌ڕێوه‌چوو
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی سیمپۆزیۆمی (كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه) كه سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده‌ی هۆشبه‌ر ، كه‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی شوباتی 2022 له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو تیایدا سه‌رۆكی زانكۆ و پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی پسپۆران و چالاكانی ئه‌و بواره و مامۆستایانی ئایینی تیایدا به‌شداربوون، له‌به‌شێكی تری سیمپۆزیۆمه‌كه پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕێزانه:
- حاكم د. ئاوات عمر قادر حاجی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌یاسای تایبه‌ت و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی.
- عمید مه‌ریوان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی.
- مه‌لا نجم ا‌لدین قادر رحیم خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ئابوری ئیسلامی و بنه‌مانی فیقهـ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان.
- دكتۆره ئه‌فرام محمد حه‌سه‌ن خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بۆرد له‌نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان .