سیمپۆزیۆمی (كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه) ده‌ستیپێكرد
به‌مه‌به‌ستی قسه‌وباسكردن و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاریگه‌رییه خراپه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌و خستنه‌ڕووی ڕێگه‌چاره‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی شوباتی 2022 سیمپۆزیۆمێكی زانستی ڕێكخست له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی پسپۆران و چالاكانی ئه‌و بواره و مامۆستایانی ئایینی تیایدا به‌شداربوون.
كاتژمێر 10.30 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی شوباتی 2022 به ئاماده‌بوونی پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محمد امین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و د. دانا احمد یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ‌و ئه‌كادیمیستان ، سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سیمپۆزیۆمێك به‌ناونیشانی (كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه) به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای سیمپۆزیۆمه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان ده‌ستیپێكرد، پاشان له‌لایه‌ن پ.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووته‌یه‌ك پێشكه‌شكراو وێڕای به‌خێرهێنانی پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئاماده‌بوان تیایدا ئاماژه‌ی كرد به گرنگی ڕێكخستنی سیمپۆزیۆمه‌كه له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی و تاك كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه ده‌شێوێنێت و پێویسته به‌هه‌موو لایه‌ك به‌ری پێ بگرین، باسی له ڕۆڵی گه‌وره‌ی زانكۆ‌و توێژه‌ران كرد بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ره زانستییه‌كان و ڕێگه‌گرتن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی به‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كه‌تا ئێستاش خۆشبه‌ختانه له‌قۆناغی حاڵه‌ت دایه‌و نه‌بووه‌ته دیارده، ڕایانگه‌یاند زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ساڵی 2020 و له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو هاتنه پێشی قه‌یرانی دارایی و ئابوری بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان .
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ده‌ستخۆشی له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چالاكییه زانستییه كه شایانی وه‌ستانه‌وه‌یه له‌سه‌ری ، ئاماده‌یی و پشتیوانی پارێزگای سلێمانی پیشاندا بۆ هه‌ر ڕاسپارده‌یه‌ك كه له‌م سیمپۆزیۆمه زانستییه‌وه ده‌رده‌چێت به‌ئاراسته‌ی ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراوو نه‌ویستراو بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری گشتی . ڕایانگه‌یاند زۆر گرنگه قسه‌وباسكردن له‌سه‌ر بابه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر چونكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان جێده‌هێڵێت و كۆمه‌ڵگه به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپ ده‌بات، سوپاسی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت و فیدراسیۆنی جیهانی دژ به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه.
بخت‌یار احمد به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسێكی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌عێراق و ناوچه‌كه كرد‌و ئاماژه‌ی دا به ووڵاتانی دراوسێ كه ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌یه له‌ئاستێكی مه‌ترسیدایه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
هیوای خواست سیمپۆزیۆمه‌كه له‌ئاستێكی به‌رپرسیارێتیدا بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی باش و سوودمه‌ند پێشكه‌ش به ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات.
رییژنا ماتسۆن سكرتێری گشتی فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده هۆشبه‌ره‌كان به ئۆنلاین ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد و باسی له شێوازه‌كانی ئه‌و مه‌ترسییه كرد و به‌گشتی ڕێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شیكرده‌وه.