سیمپۆزیۆمی (كاریگه‌ری مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه) به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌ئامانجی لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌سه‌ر كاریگه‌رییه خراپه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌و خستنه‌ڕووی ڕێگه‌چاره‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هاوبه‌شی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و فیدراسیۆنی جیهانی دژ به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23 ی شوباتی 2022 سیمپۆزیۆمێكی زانستی ڕێكده‌خات له هۆڵی هۆتێل تایتانیك له‌شاری سلێمانی كه ژماره‌یه‌ك له پسپۆران و چالاكانی ئه‌و بواره و مامۆستایانی ئایینی تیایدا به‌شدارن.
به‌سوپاسه‌وه كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان سپۆنسه‌ری میدیای سیمپۆزیۆمه‌كه ده‌كات.